٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر.. لە ماوەی 6 مانگدا 155 كەس گیانیان لەدەستداوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ئاماری رووداوەكانی هاتووچۆ لە شەش مانگی رابردوودا خرایەڕوو. لەمبارەیەوە نەقیب قازل حاجی حوسێن بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر راگەیاند كە لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لە شاری هەولێر بەهۆی رووداوەكانی هاتووچۆ وەك پێكدادان و وەرگەڕانی ئۆتۆمبیڵ سەد و پەنجا و پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە و شەشسەد و چوار كەسی دیكەش برینداربوونە. هەروەها ناوبراو راشیگەیاند كە لەو ماوەیەدا چل و نۆ هەزار و دوو سەد و بیست شۆفێریش بە ئەنجامدانی سەرپێچییەكانی هاتووچۆ سزا دراون. سەبارەت بە رێژەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلیش لەو شەش مانگەدا نەقیب قازل حاجی حوسێن بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند كە پەنجا و نۆ هەزار و سەد ئۆتۆمبیل هاوردەی ناو شاری هەولێر كراون.

هەواڵی پەیوەندیدار