بەهۆی هێرشی چەكدارانی بۆكۆحەرام قوتابخانەكان داخران

نێجیریا-KDP.info/چەكدارانی بۆكۆ حەرام لە نێجیریا هێرشیان كردە سەر قوتابخانەیەك و تێدا زیاتر لە سیی قوتابی و مامۆستا كوژران. لەمبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە وێڕای هێرشی ئەم دواییەی چەكدارانی بۆكۆحەرام بۆ سەر قوتابخانەیەك كە تێدا زیاتر لە سیی قوتابی و مامۆستا كوژران؛ رەوشی خوێندن لەو وڵاتە ئاڵۆز بووە و قوتابیان و مامۆستایانیش بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانی ئەو گروپە چەكدارە ناتوانن بەردەوام بن لەسەر پرۆسەی خوێندن. لەلایەن خۆیەوە دادوەری ویلایەتی یۆبی لە نێیجیریا بڕیاری ئەوەی دا كە بەهۆی هێرشی چەكدارانی بۆكۆحەرام دەرگای قوتابخانەكان دابخرێن و داوبەدوای بڕیارەكەش خوێندن لە سەرانسەری ئەو وڵاتە راگیرا و قوتابخانەكان داخران.




