٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەرانبەر مردنی سەدان كۆچبەر پاپا ئیدانەی كەمتەرخەمی جیهانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئیتاڵیا-KDP.info/ لە كاتی سەردانەكەیدا بۆ دوورگەی لامپیدۆسای ئیتالی پاپا فرەنسیس پاپای فاتیكان ئیدانەی كەمتەرخەمی جیهانی كرد بەرانبەر بە مردنی سەدان كەس لە كۆچبەران لە كاتی پەڕینەوە لە دەریای سپی ناوەڕاست و گەیشتنە ئەوروپا بۆ ئەوەی ژیانێكی باشتر لەو كیشوەرە بگوزەرێنن. روونیشی كردەوە كە جیهان هەستی بەرپرسیاریەتی برایانەی نەماوە. لە رێوڕەسمێكی ئایینیدا كە دە هەزار كەس لە خەڵكی دوورگەكە ئامادەی بوون پاپا رایگەیاند كە كولتووری بەختەوەری هەستی گوێگرتنمان لە هاواری كەسانی دیكە لەلا ناهێڵێت و دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی گلۆبالیزمی گوێ پێ نەدان و كەمتەرخەمی. پاپا لە لاپەڕەی خۆی لە تویتەر نووسیبووی كە پێویستە نوێژ بكەین بۆ ئەوەی دڵێكمان هەبێت كۆچبەرەكانی خۆش بوێت. چونكە خواوەند لەسەر بنەمای شێوازی مامەڵەكردنمان لەگەلأ ئەو كەسانەدا كە پێویستیان بە یارمەتیدانە فەرمانی خۆیمان بەسەردا دەسەپێنێت. پاپا گوتیشی ئەو بڕیاری دا ئەم گەشتە بۆ ئەو دوورگەیە بكات بۆ تەواوكردنی دەستپێشخەری نزیككردنەوەو بێداركردنەوەی ویژدانەكان لە پێناوی ئەوەی ئەو رووداوانە روو نەدەنەوە كە پێشتر روویان داوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار