٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بارەگای پارتی ئازادی و دادپەروەری سەر بە ئیخوان لە قاهیرە داخرا

سەرچاوە: KDP.info

میسر-KDP.info/ لە هەڵمەتێكی هێزە ئەمنییەكانی میسردا ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی لە نێو بارەگای حزبی ئازادی و دادپەروەری لە شاری قاهیرەی پایتەخت كە حزبێكی سەربە ئیخوان موسلمینی میسرە دۆزرایەوە. لەمبارەیەوە سەرچاوەك لە سوپای میسر رایگەیاند كە دوای دۆزینەوەی ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی لە ناو بارەگاكەی لە قاهیرە؛ حزبی ئازاد و دادپەروەری لە قاهیرە داخرا. هەروەها سەرچاوەكانی هەواڵ بلاویان كردەوە كە شەڕ و توندوتیژییەكان لە هەشت پارێزگای ئەو وڵاتە لە نێوان لایەنگران و نەیارانی ئیخوان موسلمین لە پەرەسەندندایە و لەلایەن خۆشیەوە محەمەد سوڵتان سەرۆكی دەستەی فریاگوزاری لە میسر بە ئاژانسەكانی هەواڵی راگەیاند كە ژمارەی قوربانیانی روداوەكەی بەردەم كۆشكی گاردی كۆماری ئەو وڵاتە گەیشتۆتە پەنجا و یەك كوژرا و چوار سەد و سیی و پێنج بریندار. لەلایەن خۆیەوە سوپای ئەو وڵاتە رایگەیاند كە گروپێكی تیرۆریستی ویستویەتی دەست بەسەر كۆشكی كۆماری دا بگرێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار