سەدر: سەدامیش دەیگوت لە 100% جەماوەر لەگەڵ مندایە

سەرۆكی رەوتی سەدر وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ لایەنگرانی نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: سەدامیش بانگەشەی ئەوەی دەكرد كە 100% جاماوەر لەگەڵ ئەودایە.
لە وەڵامی یەكێك لە شوێن كەوتووانی رەوتەكەی كە پرسیاری لەبارەی قەبارەی جەماوەری مالیكی ئاراستە كردبوو بەوەی لایەنگرانی مالیكی دەڵێن هەوڵەكانی ئێستا بۆ دوورخستنەوەی سەرۆكەكەیان و رێگەگرتن لەوەی بۆ جاری سێیەم ببێتە سەرۆك وەزیران، بەهۆی بوونی ترسە لەو جەماوەرەی كە سەرۆك وەزیران هەیەتی. موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر رایگەیاند: سەدامیش دەیگوت لە 100% جەماوەر لەگەڵ مندایە.
هەروەها سەدر لە درێژەی وەڵامەكەیدا گووتی: لەم سەردەمەی ئێمەشدا چاك و خراپ تێكەڵ بووە.




