سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ردوو یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ تارق جه‌وهه‌ر راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ردوو یاساى هه‌موارى حه‌وته‌مى یاسا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان- عێراق ژماره (1)ى ساڵى 1992 ى هه‌مواركراو، یاساى هه‌موارى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كانى په‌سه‌ند كرد، كه‌پێشتر په‌رله‌مان له دانیشتنى ئاسایى ژماره 33ى رۆژى 19/6/2013 ته‌شریع كرابوون.
راوێژكارى راگه‌یاندن ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بریارى ژماره‌ى (462) كه له 7 ته‌مووزى 2013 ده‌رچووه بریاریدا به‌په‌سه‌ندكردنى یاساى ژماره 15ى ساڵى 2013 یاساى هه‌موارى حه‌وته‌مى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان- عێراق ژماره (1) ى ساڵى 1992 ى هه‌مواركراو ،ئه‌و هه‌مواركردنه له13 ماده پێكهاتووه، به‌پێى ماده‌ى دووه‌مى ئه‌و هه‌مواركردنه ( هه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌نگدانى نهێنی راسته‌وخۆ به‌پێى سیسته‌مى لیستى كراوه‌ى سنووردار ئه‌نجام ده‌درێت).
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌مان رۆژ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بڕیارى ژماره‌ى (463) ، یاساى ژماره (16) هه‌موارى دووه‌مى یاساى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و قه‌زاو ناحیه‌كانى ژماره (4) ى ساڵى 2009 ى هه‌مواركراوى له‌هه‌رێمى كوردستان- عێراقى په‌سه‌ند كرد، به‌پێى ماده‌ى دووه‌مى هه‌مواركردنى ئه‌و یاسایه:
مادده‌ى (دوازده‌م)ى هه‌مواركراو به یاساى ژماره (21)ى ساڵى 2011، هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
یه‌كه‌م: پۆلیسى خۆجێیه‌تى له وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆ كارى پاراستنى بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن له كاتى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
دووه‌م: هێزه‌كانى ئاسایشى ناوه‌خۆو چه‌كداران بۆیان نییه بچنه نێو بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن ته‌نها له‌سه‌ر داواكارى سه‌رۆكى لێژنه‌وه نه‌بێت.
هه‌ردوێنێ وێنه‌یه‌كى هه‌ردوو بریارى ده‌رچوواندنى یاساكان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه گه‌یشته سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان.




