٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەبارەی پڕۆژە یاسای دادگای فیدرالی دەمەقالێ لە نێوان پەرلەمانتارانی لیستی عێراقییە و دەوڵەتی قانون دروست بوو

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بە KDP.info/ د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای دادگای فیدراڵی خستە بەرنامەی کارەوە ، بەڵام لە بەرئەوەی لیستی دەوڵەتی قانون تێبینی زۆریان لە سەر پڕۆژەکە ھەبوو دواخرا بۆ ھەفتەی داھاتوو.

د.رزگار گوتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا دەمەقاڵێ لە نێوان ئەندامانی لیستی دەوڵەتی قانون و ئەندامانی لیستی عێراقییە دروست بوو، بۆیە پەرلەمان نەیتوانی بیخاتە دەنگدانەوە و دواخرا.

ئەو پەرلەمانتاری کورد راشیگەیاند: دوای ئەوەی دەمەقاڵێکە دروست بوو، لیستی ھاوپەیمانی کوردستان داوای کرد، دەنگدان لە بارەیەوە دوابخرێ بۆ ھەفتەی داھاتوو، تاوەکو لایەنەکان لەسەری رێک دەکەون.

ناوبراو رونیشیکرده‌وە، لیستی دەوڵەتی قانون زیاتر تێبینیان لەسەر دەست ھەڵاتی ئەو پڕۆژە یاسایە ھەیە، کە داوا ده‌کەن مافی ڤیتۆی ھەبێت  و دەسەڵاتی زیاتری پێ بدرێت.

پێشتر پەرلەمانی عێراق چەندین جار ئەم پڕۆژە یاسایەی خستۆتە بەرنامەی کارەوە، بەڵام لەبەر رێکنەکەوتنی لایەنەکان نەیتوانیوە دەنگی لەسەر بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار