لێژنه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دابڕاوان له قوتابخانه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد
ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ ئه‌مڕۆدووشه‌ممه 8/7/2013 به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری په‌روه‌رده د.عصمت محەمەد خالد و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلانی په‌روه‌رده‌یی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و نوێنه‌ری رێكخراوی یونسكۆو یونسێف له عێراق، لێژنه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دابڕاوان له قوتابخانه، له ژێر ناونیشانی ( گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو قوتابیه دابڕاوه‌كان تا ساڵی 2015 ) ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه دا پرۆژه‌ی پێشنیاز كرا‌و و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون له پڕۆژه‌كه‌دا تاوتوێ كران و گفتوگۆ و ڕاگۆرینه‌وه‌یان له باره‌وه كرا.
له وته‌یه‌كیدا وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به گرنگیی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه كرد و به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنیی وه‌سف كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێشڤه‌چوونی بۆ خواست، هه‌روه‌ها گوتی : من وێرای ده‌ستخۆشیم، داواكارم به ووردی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رێژه قوتابیه دابڕاوانه بكرێت و ئامارێكی دروست بخرێته به‌رده‌م په‌یوه‌ندارانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، تاكو بتوانین به‌پێی توانا ئاسه‌واره نێگه‌تیڤه‌كانی كه‌م بكه‌ینه‌وه.




