سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان ساڵیادى دامه‌زراندن له كۆمه‌ڵه‌ى خوێندكارانى كوردستان پیرۆز ده‌كات

به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سكرتێر و ئه‌ندامانى سكرتاریه‌تى كۆمه‌ڵه‌ى خوێندكارانى كوردستان كرد ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی پیرۆزبایه‌كه‌یه:
به ناوى خواى مه‌زن و دڵۆڤان
برایانى به‌ڕێز سكرتێر و ئه‌ندامانى سكرتاریه‌تى كۆمه‌ڵه‌ى خوێندكارانى كوردستان
سڵاوێكى گه‌رمتان ئاراسته ده‌كه‌م و جوانترین پیرۆزبایی له ئێوه و هه‌موو خوشك و برایانى ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م به بۆنه‌ى 36-ه‌مین ساڵرۆژى دامه‌زراندنیه‌وه.
هیوادارم ئه‌م یاده ببێته درێژه‌پێده‌رى رێڕه‌وى خه‌باتى رێكخراوه‌ییتان له پێناو زیاتر خزمه‌ت گه‌یاندن به توێژى خوێندكاران، ئه‌و توێژه‌ى رۆڵى به‌رچاوى هه‌بووه له بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا و ئه‌مرۆش له رێی رێكخراوى قوتابی وخوێندكاره‌كانه‌وه درێژه به خه‌باتى خۆى ده‌دات له پێناو به‌دیهاتنى مافه پیشه‌یی و دیموكراسیه‌كانى بۆئه‌وه‌ى له داهاتوودا ببێته فاكته‌رى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى په‌روه‌رده و زانست له هه‌رێمى كوردستاندا.جارێكى دیكه پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م له‌گه‌ڵ دووپاتكردنه‌وه‌ى پشتیوانیم. هه‌ر شاد و سه‌رفراز بن.
مسعود بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
25/4/2012




