٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەر کەسێک مامەڵەکەی تەواو کرد دەتوانێتراستەوخۆ پێشینەی گەشتیاری وەربگرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ نادر رۆستایی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoرایگەیاند: پێدانی پێشینەی گەشتیاری دەستی پێکردووە وھەر ھاووڵاتییەک مامەڵەکەی تەواو کرد، دەتوانێت راستەوخۆ پێشینەکە وەربگرێت.

نادر رۆستایی گوتیشی: لیژنەیەک لەدەستەی گشتی گەشتوگوزار پێکھاتووە و ئاگاداری ھەموو بەرێوبەراتییەکانیان کردۆتەوە کە ھەر ھاوڵاتییەک مامەڵەی پێشکەشکرد و رەوانەی لیژنەی دەکەن و دواتر لەبانکی خانووبەرە پێشینەکە وەردەگرێت. رۆستایی راشیگەیاند: تا ئێستە ژماریەک خەڵک داواکاریان پێشکەش کردووە، بۆنمونە تەنیا لە چۆمان زیاتر لە15 کەس داواکاری پێشکەش کردووە. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: مەبەست لە پێدانی پێشینەی گەشتیاری بۆ پەرەپێدانی  کەرتی گەشتوگوزارە و ئەولەویەتیش بۆ قەزاو ناحیەکانە.

هەواڵی پەیوەندیدار