یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان: داوا له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كات مانگی ره‌مه‌زان بكه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ زیاتر لێك نزیك بوونه‌وه

هەولێر-KDP.info/ به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه، یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبای له موسڵمانان ده‌كات، له په‌یامێكیشدا چه‌ند خاڵێك بۆ هاوڵاتیان و مامۆستایانی ئایتنی و لایه‌نه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی بۆ kdp.info نێردراوه، تیایدا هاتووه: به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له ته‌واوی موسڵمانانی جیهان و كوردستان ده‌كه‌ین، له خوای گه‌وره داواكارین خواپه‌رستی هه‌موو لایه‌ك قبوڵ بكات و هه‌نگاوێكی دیكه بێت به‌ره‌و ئاسووده‌یی دڵان و خۆشه‌ویستی و لێكنزیكبوونه‌وه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: داوا له مامۆستایانی ئاینی خۆشه‌ویستمان ده‌كه‌ین، مانگی ره‌مه‌زان هه‌وڵ و هیممه‌تێكی زیاتر‌و جۆش و خرۆشێكی به‌تینتر بده‌نه نێو رێوره‌سمه ئایینیه‌كان و گرنگی زیاتر به‌لایه‌نی دڵپاكی و باوه‌ڕداری بده‌ن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا یه‌كێتی زانایان، داوا له راگه‌یاندنه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كات، ره‌چاوی كه‌شو هه‌وای مانگی ره‌مه‌زان بكه‌ن، شتێك په‌خش نه‌كه‌ن، كه هه‌ستی خه‌ڵكی رۆژووه‌وان بریندار بكات، له بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلم و زنجیره دراماكان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌لایه‌نی ئایینیه‌وه هه‌یه، كه ده‌بێ ره‌چاوی شه‌رعیبوون و نه وروژاندنی بابه‌تگه‌لێك نه‌كه‌ن، كار له هه‌ستی مه‌زه‌بی و تائیفی بكات، دواجار ببێته مایه‌ی پشێوی نانه‌وه، به‌تایبه‌تی چه‌ند ته‌له‌فزیۆنێك، كه ریكلام بۆ زنجیره درامای ئایینی ده‌كه‌ن.
هه‌وره‌ها ده‌ڵێت: پێشتر وه‌كو یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵیان دانیشتووین، باسی مه‌ترسی ئه‌و كارانه‌مان بۆ كردوون، هیوادارین پابه‌ندی ئه‌و ئه‌خلاقیه رۆژنامه‌وانییه بن، سنووری ره‌سه‌نێتی نه‌به‌زێنن.
له‌یه‌كێكی دیكه‌ی خاڵه‌كاندا داوا له لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومی ده‌كات، وه‌ك هه‌موو ساڵێك به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیان هه‌ڵبستن، ره‌چاوی هه‌ست و سۆزی موسڵمانانی كوردستان بكه‌ن، رێگه به كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه نه‌ده‌ن، كه پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی پیرۆزی ئیسلام و ئادابی گشتی كۆمه‌ڵگای كوردستانن.
داواش له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كات، مانگی ره‌مه‌زان بكه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ زیاتر لێك نزیك بوونه‌وه، نه‌رم و نیانی و گفتوگۆكردن، به‌تایبه‌تی كه خه‌ڵكی كوردستان له مانگی ره‌مه‌زان پێویستی به پشوو و هێمنی زیاتره، نه‌ك ململانێ و شه‌ڕه راگه‌یاندن




