٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ویفاقی نیشتمانى: كاتى دانوستان بەسەرچوو و ئێستا قۆناغی لێپرسینەوە و لێسەندنەوەى متمانە لە مالیكیە

سەرچاوە: KDP.info

دوێنێ هەینی 22/6/2012  بزووتنەوەى ویفاقی نیشتمانى كە ئەیاد عەلاوى سەرۆكایەتیی دەكا رایگەیاند:  رێز لە هەوڵەكانی سەرۆكى ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى دەگرین، بەڵام وادەى دانوستان بەسەرچووە و هەوڵەكانى بەرەو ئاراستەى لێسەندنەوەى متمانە لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانى عێراق دەڕۆن.

هادى زاڵمی وتەبێژی بزووتنەوەى ویفاقی نیشتمانى بە ئاكانیوزى راگەیاندووە: بیرۆكە و دەستپێشخەرییەكانى عەمار حەكیم سەرۆكی ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى هەمان ئەو شتە بوون كە عێراقییە لە كاتێكی زوودا خستیەڕوو و كەس گوێی لێرانەگرت، تەنانەت كۆبوونەوەكانى هەولێر و نەجەفیش هەلی گفتوگۆى خستەڕوو، بەڵام دەوڵەتی یاسا و مالیكی بەشێوەیەكی ئەرێنی لەگەڵ ئەو دەستپێشخەرییانەدا مامەڵەى نەكرد.

وتەبێژی بزووتنەوەى ویفاقی نیشتمانى گوتیشی: ئەو هەنگاوە كاتەكەى بەسەرچووە و ئێستا كوتلە سیاسییەكان بەرەو قۆناغی لێپرسینەوە و لێسەندنەوەى متمانە لە مالیكیە ، كە چاكترین چارەسەرە بۆ یەكلاكردنەوەى كێشەكان و راستكردنەوەى پرۆسەی سیاسی لە عێراق.


جێگای باسە عەمار حەكیم سەرۆكی ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى ماوەى زیاتر لە مانگێكە هەولی چارسەركردنى ئەو تەنگژەى ئێستاى عێراق دەدات بە بەپەنابردنە بەر گفتوگۆ لەجیاتی هەوڵی لێسەندنەوەى متمانە لە مالیكی.

هەواڵی پەیوەندیدار