وتەبێژی هاوپەیمانی: داواكارییەكەی مالكی بۆ كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنى نوێنەران، هەوڵێكە بۆ شكستپێهێنانی لێپرسینەوە لە حكومەتەكەی

موئەیەد تەیب وتەبێژی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: داواكارییەكەی مالكی بۆ كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجوومەنى نوێنەران بۆ تاتوتێكردنى پرسی پێشێلكردنى دەسەڵاتەكانى حكوومەت هەوڵێكە بۆ درێژەدان بەكات و شكست پێهێنانی هەوڵی لێپرسینەوە و وەرگرتنەوەى متمانە لە حكوومەتەكەی.
وتەبێژی لیستی هاوپەیمانی رونیشی كردەوە، ئەمە شتێكی تازەیە و پێشتر نەبیستراوە، چونكە هەردەم ئەنجوومەنى نوێنەران لێپرسینەوە لە دەسەڵاتى جێبەجێكردن دەكا، چونكە حكوومەت تەنیا تانە لە بریارەكانى پەرلەمان دەدا، پرسی پێشێلكردن لەسەر حكوومەت ئەمە شتێكی تازەیە.




