٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەكەكە چەندە خۆشحاڵە ئەوەندەیش ترس و دڵەڕاوكێ هەیە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەکر-  KDP.info/ وەفدی پارتی ئاشتی و دیموكراسی و كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیكدوای سەردانی خۆی بۆ قەندیل و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی پەكەكەدا گەڕایەوە توركیا و لە شاری ئامەد لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆكی سەردانەكەیان بۆ رای گشتی ئاشكرا كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی زاپ خەبەر بڵاویكردەوە كە هاوسەرۆكی بەدەپە گۆلتەن قشاناق كە سەردانی قەندیلی كردبوو، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانی خۆیان لە گەڵ پەرسانی پەكەكە كردووە و گوتوویەتی: لە كۆبوونەوەكاندا قۆناغی چارەسەری و قۆناغی یەكەمی  چارەسەریی و چۆنیەتی دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی  چارەسەری خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

گۆلتەن قشاناق لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا باسی ئەوەی كردووە كە بەرپرسانی پەكەكە بە دەستپێكردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد خۆشحاڵن بەڵام ترس و دڵەڕاوكێشیان لە بەرانبەر بەردەوامی قۆناغەكەدا هەیە.

ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە برپرسانی پەكەكە متمانەیەكی زۆریان بە هەنگاوەكانی حكوومەتی ئاكەپە نەماوە، چونكە ئاكەپە تا ئێستە نەیتوانیوە بە پێی پێویست هەنگاو بنێت، بۆیە پەكەكە و بەرپرسانی پەكەكە لە بەردەوامی قۆناغەكە شك و گومانیان هەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار