برازای سه‌دام له ڤیەننا گیرا

برازایه‌كی سه‌دام حوسێن دیكتاتۆری پێشووی عێراق، بە قاچاخ خۆی گەیاندبووە وڵاتی نەمسا بەڵام له‌لایه‌ن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە ده‌ستگیر كرا و لەکاتی قۆڵبەست کردنی، داوای پەنابەری پێشکەش کردووە.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی نه‌مسا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە برازاكەی سه‌دامی دیكتاتۆری پێشووی عێراق، دوێنێ له نزیك ڤیه‌ننای پایته‌خت، له‌حاڵێكدا ده‌ستگیر كراوه كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ناسنامه و پاسپۆرتی پێنه‌بووه.
رۆژنامه‌ی "كرۆنن تساتۆنگ"ی نه‌مسایی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه نووسیویه‌تی به‌شار، ته‌مه‌نی 42 ساڵه و له عێراق به تۆمه‌تی تیرۆریزم داوا كراوه و دوای ده‌ستگیر كردنی له نه‌مسا، داوای مافی په‌نابه‌رێتیی سیاسیی كردووه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، برازاكه‌ی سه‌دام، له نزیك ڤیه‌ننا و زۆر به رێككه‌وت له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه و دواتر له رێگه‌ی په‌نجه‌مۆره‌وه ناسراوه‌ته‌وه.




