٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە مێرگەسۆر كارمەندێكی مین لابەر لەكاتی كار بەر مین دەكەوێت

سەرچاوە: KDP.info

مێرگەسۆر- تایبەت KDP.info/ كارمەندێكی مین لابەری یەكێك لە كۆمپانیاكانی بواری مین لابەری، لە دەڤەری مێرگەسۆر لەكاتی كار مینێكی پێدا دەتەقێتەوەو بەوهۆیەوە بەسەختی بریندار دەبێت.

بۆ ئەم مەبەستە بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە هەولێر زێبار خالید تایبەت بە kdp.infoراگەیاند: كاتژمێر 9ـی سەر لە بەیانی رۆژی یەك شەممە، مین لابەرێك بە ناوی عیمران ئیبراهیم محەمەد، تەمەن 21 ساڵان خەڵكی شاری دهۆك، لەكاتی كاركردن لە یەكێك كێڵگە مینەكانی سنوری ناحیەی شێروان مەزن بە ناوی كێڵگە مینی (پشتی گویزێ‌) مینێكی دژە كەسی لە جۆری (VS50)ـی پێدا دەتەقێتەوەو بەوهۆیەوە ناوبراو هەردوو قاچی لە گەڵ بەشێكی زۆر لە جەستەی لە دەست دەدات، دەستبەجێ دوای رووداوەكە لە لایەن یاریدەدەری پزیشكی تیمەكە فریاگوزاری سەرەتای بۆ ئەنجام دەدەرێت و رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر دەكرێت، دوای گەیاندنیشی بۆ نەخۆشخانەی مێرگەسۆر بەهۆی خراپی باری تەندروستی چەندین نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت، ئێستەش رەوشی تەندروستی بەركەوتووەكە ناجێگیرەو لە ژێر چاودێری توندی پزیشكیدایە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت بە كۆپتەرێكی تەندروستی بەركەوتووەكە بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئێمرجنسی شاری هەولێر.

جێی باسە لە سەرەتای ئەم ساڵ تا ئێستە لە سنوری پارێزگای هەولێر هەشت رووداوی مین و تەقەمەنی روویانداوە، بە هۆیەوە 9 هاووڵاتی بوونەتە قوربانی، لە كۆی ئەو ژمارەیە 2 كەسیان گیانیان لە دەستداوەو 7ی دیكەش كەم ئەندام بوونە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار