٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێک: سەردانی بارزانی بۆ بەغدا ھەنگاونانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ د.مەحمود عوسمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بە KDP.infoرایگەیاند: دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ماوەی رابردو سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد، بۆیە چاوەڕوان دەکرا سەرۆکی ھەرێمیش سەردانی بەغدا بکات و ئەمڕۆش سەردانی بەغدای کردو لە گەڵ لایەنەکان کۆبووە.

د.مەحمود عوسمان گوتیشی: مەبەست لەو سەردانە بۆ تەفعیل کردنی لیژنەکانە بۆ ئەوەی کاری خۆیان بکەن وھەنگاونانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

عوسمان رونیشیکرده‌وە، پێویستە لیژنەکان ئاشکرا بکرێن وبەشەفافی کارەکانیان ئەنجامبدەن و ئەنجامەکەشی بۆ رای گشتی رونبکەنەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرێم سێ کێشەی سەرەکی لەگەڵ بەغدا ھەیە، ئەوانەش کێشەی نەوت وسنور و پێشمەرگەیە، ھەرچەندە لایەنەکان بڕوایان پێ ھەیە، بەڵام نیەتی راستەقینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نییە، بۆیە زه‌حمەتە لەم خولەدا کێشە بنەرەتییەکان چارەسەربکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار