شێوازی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان دیاری كرا

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ دوای نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/7/2013 وته‌بیژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هاجه‌ره‌داود چه‌ند تێبنی و رێنمایی سه‌باره‌ت به شێوازی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی 12 ی ئاماده‌یی دیاری كرد، كه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه پێكهاتبوو:
· وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له رێی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ته‌وه بۆ ساڵی دووه‌م ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی دوانزه‌هه‌می ئاماده‌یی بڵاو ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین و ئاسانترین شێواز‌و له هه‌ر شوێنكی جیهان بن ده‌توانن ئه‌نجامه‌كان وه‌ربگرن.
· هه‌ر ئێسته قوتابیان وخوێندكاران ده‌توانن ماڵپه‌ری azmwn.com بكه‌نه‌وه و به كورته ڤیدیۆیه‌كی ئاماده‌كراو ده‌توانن بزانن كه چۆن له ئه‌نجامه‌كانیان بگه‌رێن.
· گه‌ڕان له ئه‌نجام به‌پێی ژماره‌ی تاقیكردنه‌وه ده‌بێت و ژماره‌كان به ئینگلیزی بنووسرین.
· ته‌نها له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و په‌یجه‌كانی وه‌زاره‌ت له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌توانن هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان بزانن تاوه‌كو تووشی هیچكێشه‌وه گرفتێك نه‌بن.
· ئه‌م ساڵ له رووی ته‌كنیكی وه شێوازێكی باشتر له ساڵی رابردوو ئاماده كراوه




