لەمانگی رەمەزان رۆژانە 22کاتژمێرکارەبا بە ھاووڵاتیان دەدرێت

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info / ئومێد محهمەد بەرێوبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێم بەKDP.info راگەیاند:بڕیارە لە مانگی رەمەزاندا رۆژانە 22کاتژمێری کارەبای نیشتیمانی بە ھاووڵاتیان بدرێت، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی خواستی ھاووڵاتیان بۆ کارەبا لە ھەردوو مانگی حەوت وھەشت زیاد دەبێت.
ئومێد محهمەد گوتیشی: ھەوڵدەدەن بۆ ئەوەی پێدانی کارەبا بە ھاووڵاتیان بکەنە 24کاتژمێر ، بەڵام ھەندێک کێشەی تەکنیکی ھەیە، ھەر کاتێ ئەو کێشانە چارەسەربکرێن،24 کاتژمێر کارەبا بەھاووڵاتیان دەدەن.
محهمەد رونیشیکردووە، ئێسته رێژەی بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێم دووھەزارو500بۆ دووھەزارو800مێگەوات کارەبایە، بەڵام پێویستیان بە رێژەیەکی زیاتر ھەیە.




