پەرلەمانتارێک: سەرۆک بارزانی گەشبینە بەسەردانەکەی بۆ بەغدا

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ مەحما خەلیل ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی پەرلەمانی عێراقی کرد و لە گەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و کوتلەکانی ناوپەرلەمان کۆبووە .
مەحما خەلیل گوتیشی: سەرۆکی ھەرێمی کوردستان زۆر گەشبین بوو بە سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆک وەزیران و لایەنەکانی دیکە.
خەلیل رونیشیکردهوە، سەرۆکی ھەرێمی لە میانەی سەردانەکەیدا لە گەڵ نوری مالیکی رێکكەوتوون بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، لەوانەش کێشەی سنورەکان و پێشمەرگە و نەوت وغاز.
ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەیاوەری شاندێکی باڵا سەردانی بەغدای کرد.




