سه‌رۆك بارزانی له‌باری ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵەبانی پرسی

ئەمڕۆ بەڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندیی به به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراقه‌وه كرد و له بارى ته‌ندروستى به‌ڕێزیانى پرسى كه ئێستا له ولاتى ئه‌ڵمانیایه و له وێ چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى بۆ ده‌كرێت و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كیشى به سه‌ركه‌وتوویی بۆ كراوه .
دوای ئەوەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ بەڕێز جەلال تاڵه‌بانی سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجام درا، سه‌رۆك بارزانی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له هه‌واڵی ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی پرسی و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی و هیوای هه‌میشه له‌شساغی و ته‌ندروستی باشی بۆ خواست، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك تاڵه‌بانی سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ هه‌واڵپرسین و خه‌مخۆرییه‌كه‌ی.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خوشحالی ده‌ربڕی به سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال و هیوای زوو چاك بوونه‌وه‌ی بۆ به‌رێزیان خواست.




