ئەمەریكا پێشوازی لەكۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی لە گەڵ مالیكی لە بەغداد دەكات

بەغدا تایبەت بە KDP.info / سەرچاوەیەک لە کۆنسلخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەمەڕ سەردانی ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لە گەڵ مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە سیاسییەکانی دیکە بۆ KDP.info رایگەیاند: ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پێشوازی لەسەردانی 7ی تەموزی سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی بۆ بەغداد و كۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، نوری مالیكی دەكات. ئێمە هانی هەموو سەركردە عێراقییەكان دەدەین بۆ پابەندبوون بەرۆحی ئاشبوونەوەی نیشتیمانی و یەكگرتوویی بۆ زاڵبوون بەسەر هەڕەشەی تیرۆریزم و بەهێزكردنی دامەزراوە دیموكراسییەكانی وڵات و فەراهەمكردنی خۆشگوزەرانی بۆ عێراقییەكان.




