مه‌سروور بارزانی پێشوازی له بالیۆزی سربیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد

هه‌ولێر-KDP.info/ ئه‌مرۆ مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له رادیساف پێترۆڤیچ بالیۆزی سربیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سربیا گفتوگۆكران و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش دووپاتكرایه‌وه كه ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بوارێكدا به‌رز بكرێته‌وه و وڵاتی سربیاش كۆنسولخانه‌ی فه‌رمی خۆی له هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه كه ئێستا كۆنسڵی فه‌خریان له هه‌رێم هه‌یه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی سربیا له عێراق كه‌ش و هه‌وای ئارامی هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌ی هه‌رێم هانده‌ره بۆ كۆمپانیاكان كه بێن له هه‌رێم وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و له هه‌مان كاتدا هانده‌رێكیشه بۆ حكوومه‌تی سربیا كه هانی كۆمپانیاكانی خۆی بدات بێنه هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری له پێشه‌وه‌بردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێم و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم بكه‌ن.
باڵیۆزی سربیا هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه ره‌وشی ئارامی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه له ناوچه‌كه و پێویسته هه‌موو عێراق سودی لێ وه‌رگرێت و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌رێم له هه‌موو ده‌ڤه‌ره جیاجیاكانی عێراق پێڕه‌و بكرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مه‌سروور بارزانی خۆشحاڵی خۆی بۆ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سربیا پیشاندا و هیوای خواست كه ئه‌م په‌یوه‌ندیانه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووری و هه‌موو بواره‌كان بۆ خزمه‌تی پێشكه‌وتنی هه‌ردوو گه‌لی كورد و سربی و گه‌لی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی توندوتۆڵ‌تر بكرێ و هه‌روه‌ها هیواشی خواست به هاوكاری هه‌ردوولا ناوچه‌كه ئارامی و سه‌قامگیری زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت به‌شێوه‌یه‌ك پێشكه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك گارانتی بكات. گفتوگۆكردن و باسكردنی سه‌ردانی شاندی ئابووری و سیاسی هه‌رێمی كوردستان بۆ سربیا و هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ریشدا سه‌ردانی شاندی سربیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و سود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی سربیا له هه‌موو بواره‌كاندا؛ لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




