٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆنفرانسی ئابوری كوردستانی – ئوردنی دەستی بەكارەكانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

عەممان- تایبەت بە KDP.info/ ئەمڕۆ لە عەممانی پایتەختی ئوردن لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی دكتۆر عەبدوڵڵا نسور سەرۆك وەزیرانی ئوردن و ئامادەبوونی شاندی هەرێمی كوردستان دووەمین ڤیستیڤاڵی رۆژانی كوردستان و كۆنفرانسی ئابوری كوردستانی ئوردنی دەستی بەكارەكانی خۆی كرد، لەو ڤیستیڤاڵەدا و لە دەست پێك دا كتۆرە شەنگول حەسیب سەرپەرشتیاری ڤیستیڤاڵ وتاری لێژنەی بەرێوەبردنی كۆنفرانسی پێشكەش كردو ئامانجی كارەكانی ڤیستیڤاڵی خستە روو، دكتۆر نائیل رجا سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئوردن لە وتارەكەیدا ئاماژەی بە بەهێزی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئوردن كرد و گوتیشی ئێستە بازرگانان و وەبەرهێنەرانی ئوردن لە گەڵ هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی بەهێزیان هەیە و ژمارەیەكی بەرچاو لە وەبەرهێنەرانمان لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، هاوكات رۆڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی لە هاوكاری بەردەوامی تێكرای وەبەرهێنەرانی ئوردنی خستە روو، پاشان دارا جەلیل خەیات سەرۆكی شاندی هەرێمی كوردستان و وتاری پێشكەش كردو بە ناوی تێكرای بازرگانان و وەبەرهێنەرانی كوردستان سوپاسی ئامادەبوونی سەرۆك وەزیرانی ئوردنی كرد لە ئامادەبوونی و ڤیستیڤاڵ و هاوكات گوتیشی دەرگای هەرێمی كوردستان بەردەوام بە رووی تێكرای وەبەرهێنەران و بازرگانان كراوەیە ئامادەی خۆشیانی بۆ هەر هاوكارییەك دەربڕی، پاشان دكتۆر عەبدوڵڵا ئەلنسور سەرۆك وەزیرانی ئوردن وتاری پێشكەش كردو گوتی  ئێستە پەیوەندییەكانمان لە گەڵ هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی بەرز دایە و گوتیشی ئێمە ئەنجامدانی ئەو ڤیستیڤالە كە تێكڕای بوارەكان وەك بازرگانی و وەبەرهێنان نیشاندانی كەلتوری یەكتری و كردنەوەی پیشەنگای جیا جیا ئەمە نیشانەی ئەوەیە كە لێكنزیك بوونەوەكان گەیشتوونەتە ئاستێكی تر، گوتیشی لای ئێمە وەك حكوومەتی ئوردن ئاشكراو روونە كە هەرێمی كوردستان ئێستە لە چ قۆناغێكی پێشکەوتن دایە و ئەو ئارامییەی كە لە كوردستان هەیە بە هیوادەخوازم كە لە شارەكانی دیكەی عێراقیشدا بوونی هەبێت، لە كۆتایی وتارەكەیدا سەرۆك وەزیرانی ئوردن داوای لە وەبەرهێنەرانی وڵاتەكەی كرد كە لە كوردستان كاری وەبەرهێنان بكەن و هاوكات داوای لە هەرێمی كوردستانیش كرد كە ئەو تێكەڵ بوونە كەلتوری و بازرگانی و  كۆمەڵایەتییە بگەیننە ئاستی بەرزتر.  پاشان سەرۆكی شاندنی هەرێمی كوردستان دیاری هەرێمی كوردستانی پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی ئوردن كرد، شایانی باسە ئەو ڤیستیڤالە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامی دەبێت و لە رۆژانی داهاتوو لە شارەكانی دیكەی ئوردن پرۆگرامەكانی كار بەرێوەدەچن.

هەواڵی پەیوەندیدار