٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ به‌غدا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ ئه‌مڕۆ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشته‌ به‌غداو لە فڕۆكەخانە لەلایەن د. رۆژ نوری شاوێس، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عێراق و موئەیەد تەیب، سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازیی لێكرا. له‌و سه‌ردانه‌ی دا بریارە سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی دیكه‌ی حكوومه‌تی عێراق و هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دیدار و كۆبوونه‌وه‌ ساز بكات. 

هەواڵی پەیوەندیدار