چۆمان.. گەنجێك بە گوللە خۆی بریندار دهكات و شوفێرێکیش بەرمین دەكەوێت

سۆران- KDP.info/ بە هۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، هاوڵاتیەكی تەمەن 36ساڵ لە نێو نەخۆشخانەی چۆمان لە كاتی پشكنینی خوێن كە بە نیاز بوو هاوسەر گیری ئەنجام بدات، هەوڵی خۆ كوشتنی داو بە دەمانچەكەی كوللەیەكی لە سینەی خۆی داو بە سەختی بریندار بوو، دوای پێدانی چارەسەری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر كرا.
لەم بارەیەوە بەرپرسی بنكەی پۆلیسی چۆمان (شەریف عەلی) تایبەت بە kdp.infoراگەیاند: "ئەو هاوڵاتیە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی ناچاری هاوسەرگیری كرابوو، دوای داواكردنی پشكنینی خوێن بۆ ئەنجام دانی هاوسەرگیریەكە لە نێو نەخۆشخانەی چۆمان بە دەمانچەكەی گوللەیەكی لە خۆی داو بریندار بوو".لەلایەكی دیكەوە لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە سەر رێگای گشتی هاملتۆنی نێوان چۆمان گەڵاڵە شۆفێری تاكسیەك گیانی لە دەست دا.
لەم بارەیەوە بەرێوەبەری تەندروستی چۆمان (دكتۆر ئەحمەد حەسەن) پێی راگەیاندین:" رووداوەكانی هاتووچۆ لە سەر رێگای گشتی هاملتۆنی نێوان سۆران _ حاجی ئۆمەران بۆتە دیاردەو رۆژانە رووداوی هاتوچۆ تۆماردەكرێن و تەنها لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا پێنج هاوڵاتی لە سەر ئەو رێگایەو بەهۆی تامپۆن و وەرگەرانی ئۆتۆمبێل گیانیان لە دەست داوەو لە نوێترین رووداویشدا شۆفێرێكی تاكسی بە ناوی (بەشدار محەمەد) تەمەن (33)ساڵ گیانی لە دەست دا". جێی باسە بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران، رووداوەكانی هاتوچۆی شەش مانگی رابردووی دەڤەری سۆران و باڵەكایەتی گەیشتە (85) رووداو بەو هۆیەشەوە (119) كەس بریندار بوونەو (15) كەسیش گیانیان لە دەست داوە. ئەمە وێرایی زیانێكی زۆری ماڵی.
هەروەها لە گوندی شیوەرەشی سنوری شارەدێی حاجی ئۆمەران شۆفێرێكی كامیۆنی بارهەڵگكری ئێرانی بەر مین كەووتو قاچێكی لە دەست داوبەهۆی هەڵدێرانی لە شاخ شوانكارێك لە گوندی سەكرانی سنورشی قەزاری چۆمان بە سەختی زامدار دەبێت.
لەم بارەیەوە بەرێوەبەری تەندروستی چۆمان (دكتۆر ئەحمەد حەسەن) تایبەت بە kdp.infoراگەیاند: "لە كوێستانەكانی گوندی سەكران شوانكارێك بە ناوی (رێباز عەبدوڵڵا) وون دەبێت و دوای ئاگادار كردنەوەی تیمەكانی فریاكەوتنی ئێمە بە هانایانەوە دەچن و زامدار بوو لە چیایەك دەدۆزنەوە كە بەهۆی هەڵدێرانیەوە بریندار بوەو دوای پێدانی چارەسەری تەندروستی سەرەتایی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی چۆمان و ئێستا لە ژێر چاو دێری پزیشك دایە. لەلایەكی ترەوە شۆفێرێكی كامیۆنی بارهەڵگكری ئێرانی بەرمین كەووتو قاچێكی لە دەست داو مانگێك بەر لە ئێستاش لە هەمان سنور شۆفێرێكی تری ئێرانی مینی پیا تەقیەوە.
لەم بارەشەوە بەرێوەبەری نەخۆشخانەی چۆمان (دكتۆر بەیار عەبدوڵڵا) پێی راگەیاندین: "بەهۆی بەركەوتنی مینەوە لە گوندی شیوەرەشی حاجی ئۆمەران، شۆفێرێكی ئێرانی بە ناوی (حەسەن رەحمان) تەمەن (35)ساڵ دانیشتوی نەغەدە، گەیەنرایە نەخۆشخانەی چۆمان و بەهۆی پیاتەقینەوەی مینێكی دژە كەسی بە قاچی راستیەوە ناوبراو قاچێكی لە دەست دابوو بەشێكی زۆری جەستەشی زامدار بوو، دوای پێدانی چارەسەری تەندروستی سەرەتایی لە بەر سەختی برینەكەیی رەوانەی نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر كرا".




