پارێزگاری نه‌ینه‌وا: مالكی ده‌سه‌ڵاتی له‌كارلابردنی منی نییه

پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه له‌كار دوورم بخاته‌وه، ته‌نیا ده‌توانێت ئه‌و بابه‌ته بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مان.
وتیشی: مالكی ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌هۆكاری لادان له یاسا به‌و شێوه‌یه‌ی له یاسادا هه‌یه، ئه‌و بابه‌ته بخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی له‌كارلادانی منی نییه.
نوجێفی ئاماژه‌ی بەوەش دا: ئه‌و كاته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاو به‌و لادانانه‌دا ده‌خشێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت راسته یان دروست كراوه، هه‌ر بۆیه بڕیاری له‌كارلابردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی وه‌زیران به كۆتایی دانانرێت.
پیش‌تر ده‌زاگاكانی راگه‌یاندن، هه‌واڵێكی به‌په‌له‌یان له زاری ئه‌ندامیكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی وه‌ته‌نیون، ئه‌حمه‌د جبوری، راگه‌یاند كه سه‌رۆكی وه‌زیران به له‌كارلابردنی پاریزگاری نه‌ینه‌وا رازی بووه.




