فڕۆكەی خۆری دوایین قۆناغی گەشتەكەی بەرەوە نیویۆرك دەستپێكرد

ئەمەریکا- KDP.info/ فڕۆكەیەكی ئەمریكی كە بە وزەی خۆر كار دەكات لە دوایین قۆناغی گەشتەكەی بەرەو نیویۆرك ئاراستە كرا. فڕۆكەكە گەشتەكەی كە بیست و یەك كاتژمێر دەخایەنێت لە واشنتۆنەوە بەرەو نیویۆرك، دەستی بە گەشتەكەی كردووە. جێی باسە كە ئەو فڕۆكەیە كە بە تەواوی بە تیشكی خۆر كار دەكات بزوێنەری سولار ئەمباسی لە سەرە و دوازدە هەزار خانەی خۆری لە سەر بالەكانی جێگیر كراوە و پاترییەكانی لە شەودا شەحن دەكاتەوە.




