٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆلۆمبیا.. دەستگیركردنی گەورەترین سەركردەی مافیای ئیتاڵی

سەرچاوە: KDP.info

كۆلۆمبیا-KDP.info/ دەسەڵاتدارانی كۆلۆمبیا رایانگەیاند كە بانونزی سەركردەی گەورە مافیاكانی ئیتاڵیا لەلایەن هێزەكانی ئەمنی ئەو وڵاتەوە دەستگیركراوە، ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە؛ لەكاتێكدا بانونز دەستگیركراوە كە سەرقاڵی كڕینی شتومەك بووە لە بوگوتای پایتەختی ئەو وڵاتەو ناوبراو هەڵگری كارتێكی ساختەی ڤەنزوێلی بووە، جێی باسە بانۆنزی كە یەكێك بووە لە گەورەترین بازرگانەكانی مادە هۆشبەرەكان لە ئەوروپاو گەورەترین هاوردەی كۆكایینیشە لە جیهان. بەگوێرەی سەرچاوەكانی وەزارەتی بەرگری كۆلۆمبیا بە هاوكاری تیمەكانی نەهێشتنی مادەی هۆشبەری ئەمریكا دەستگیركراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار