٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەمیل چیچەك لەگەڵ بەدەپەدا قۆناغی چارەسەری گفتووگۆ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-  KDP.info/  دوای ئەوەی كە هەینی رابردوو بۆ جاری دووەم جەمیل چیچەك وەكو سەرۆكیپەرلەمانی توركیا هەڵبژێردرایەوە، ناوبراو دەستی بە كار و چالاكییەكانی خۆی بۆ ئامادە كردنی دەستووری نوێ توركیا و سەرخستنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەری توركی بڵاویكردەوە كە جەمیل چیچەك دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆكی پەرلەمان، بریارە رۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە وەكو یەكەمین سەردانی خۆی لە خۆلی دووەمی سەرۆكایەتیدا، سەردانی پارتی ئاشتی و دیموكراسی بكات و لەگەڵ هاوسەرۆكەكانی ئەو پارتە كۆ ببێتەوە.

بریارە لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی پەرلەمان و شاندی بەدەپە سەبارەت بە چۆنیەتی بەرەو پێشەوە بردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و رۆلی پەرلەمان بۆ سەر خستنی قۆناغەكە و هەروەها هەنگاوەكانی ئامادە كردنی دەستووری نوێ توركیا گفتووگۆ بكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار