وەزارەتی دادی توركیا رێگا بۆ ئازاد كردنی گیراوانی كەجەكە خۆش دەكات

ئەنقەرە- KDP.info/ دوای چاوپێكەوتنەكەی هەفتەی رابردووی وەفدی پارتی ئاشتی و دیموكراسی لەگەڵ. وەفدی حكوومەتی توركیادا، وەزارەتی دادی توركیایش دەستی بە جێبەجێ كردنی چەندین هەنگاو كردووە كە دەبنە هۆكاری رێگە خۆش كردن بۆ ئازاد كردنی ژمارەیەكی زۆری گیراوانی دوزی كەجەكە.
ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە وەفدی بەدەپە لە كاتی سەردانەكەی خۆی بۆ لای وەفدی حكوومەتی توركیا داوای لە وەزارەتی دادی توركیا كردبوو كە یاسایەك ئامادە بكات تا گیراوە ناخۆشەكان بەگشتی و بە تایبەتی گیراوە ناخۆشەكانی دوزی كەجەكە ئازاد بكرن.
ئەمرۆیش وەزیری دادی توركیا سەعدوڵلا ئەرگین رایگەیاند كە وەزارەتی دادی توركیا دەستی بە ئامادە كردنی پرۆژە یاسایەك كردووە كە بە پێ ئەم پرۆژە یاسایە گیراوە ناخۆشەكانی نێو گرتووخانەكانی توركیا ئازاد دەكرن و لەم روویەیشەوە زیاتر لە 50 گیراوی دوزی كەجەكەیش لەم یاسایە سوودمەند دەبن و ئازاد دەكرن.




