٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەهەپە داوا دەكات كۆمەڵكۆژیەكەی حەلەبجە لە لایەن پەرلەمانی توركیاوە وەكو ژینۆساید بناسرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل-  KDP.info/جێگری سەرۆكی گشتی پارتی كۆماری گەل ( جەهەپە) سەزگین تانریقۆلۆ رایگەیاند: كە بۆ پشتگیری كردن لە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و بەهێزتر كردنی پرۆسەی ئاشتەوایی توركیا سەبارەت بە پرسی كورد راپۆرتێكی نوێ ئامادە كردووە.

ماڵپەڕی فەرمی پارتی كۆماری گەل بڵاویكردەوە  جێگری سەرۆكی گشتی جەهەپە سەزگین تانریقۆلۆ بە مەبەستی نیشاندانی هەڵوێستی جەهەپە لە بەرانبەر پرسی كورد و هەروەها بۆ دەربڕینی پشتگیری ئەو پارتە بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد، راپۆرتێكی 38 خاڵی ئامادە و پێشكەشی كۆمیتەی ناوەندی پارتەكەی خۆی كردووە.

تانریقۆلۆ باسی ئەوەی كردووە كە لە راپۆرتەكەدا داوای كردووە ریژەی سەدا 10ی هەڵبژاردنەكان بۆ سەدا 3 دابەزێت، گرتووخانەی دیاربەكر بكرێتە مووزەخانە، یاسای گەڕأنەوە بۆ گوند هەموار بكرێتەوە و مەسەلەی كۆمەڵكۆژیەكی حەلەبجە و ئەنفالیش وەكو ژینۆساید لە نێو پەرلەمانی توركیادا بە رەسمی دانی پێ بنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار