ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان كۆبۆوە و چەندین مادەی لە پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم پەسند کرد

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 22/6/2012 په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه‌و به‌رنامه‌ی كاری بریتی بوو له خستنه‌روو و گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان – عێراق بۆ ساڵی 2012 تێیدا چه‌ند ماده‌یه‌ك ده‌نگی له‌سه‌ر دراو په‌سه‌ندكرا.
لێژنه‌ی هاوبه‌ش له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان مادده‌ی دوویان خوێنده‌وه كه باسی له خه‌رجیه‌كان و كورتهێنان ده‌كرد كه له دانیشتنی دوێنی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرابوو كه به‌م شێوه‌یه بوو, 10 هه‌زارو 624 ملیار 518 ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی به‌كاربردن بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها بری 68 ملیار و 280 ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و بری 52 ملیار و 999 ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، هه‌روه‌ها له برگه دوو له مادده‌ی دووه‌م بری چوار ترلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی وه‌به‌رهێنان كه تێیدا بری سێ ترلیۆن و 678 ملیار و 437 ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانه، پاش خوێندنه‌وه‌ی به زمانی عه‌ره‌بی و كوردی له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه پاشان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان خستیه ده‌نگدان و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا.
پاشان په‌رله‌مانی كوردستان 9 مادده‌ی تری پرۆژه یاسا بودجه‌ی په‌سه‌ند كرد، ئه‌وانیش بریتی بوون له كه‌مكردنه‌وه‌ی 20%ی بودجه‌ی سه‌ۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری, ئه‌و بره پاره‌یش ده‌خریته بواری پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له وه‌زاره‌تی ته‌ندروشتی وشاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و بۆ گه‌شه‌پیدانی بواری وه‌رزشی به‌كاردیت.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مان بریاریدا سلفه‌كانی هاوسه‌رگیری و عه‌قار و كشتوكاڵ و قه‌رزی بچووك بۆ گه‌نجان به‌رده‌وام بێت و هه‌روه‌ها موچه‌ی شه‌هیدی هاولاَتی له 180 هه‌زار دیناره‌وه زیادكرا بۆ 250هه‌زار دینار و قه‌رزی خانوو به‌ره له ناو شاره‌كان 20 ملیۆن دینار و له گونده‌كان بۆ 25 ملیۆن دینار زیاد كرا.
سلفه‌ی هاوسه‌رگیری به 5 ملیۆن دینار به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌روه‌ها 600 هه‌زار دینار خه‌رجده‌كرێت بۆ ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه له 400 هه‌زار دینار كه‌متر وه‌رده‌گرن و به دوو قۆناغ بۆیان سه‌رف ده‌كرێت.
په‌رله‌مان بریاریدا به‌ته‌رخانكردنی 120 ملیار دینار بۆ پرۆژه‌كانی خویندنگه‌ی هاوچه‌رخ له كوردستان و ته‌رخانكردنی 120 ملیار دیناری تر بۆ به‌رده‌وامبوونی به‌رنامه‌ی تواناسازی, 100 ملیار دینار بۆ هاوكاری ئاواره گه‌ڕاوه‌كان ته‌رخانبكرێت. بریاردرا بری 480 هه‌زار دینار به دوو قۆناغ بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه خه‌رجبكریت كه له‌پله‌ی 9 -10 دان, ئه‌م بریاره‌ش بۆیه‌كجاره.
بریاریدا ده‌رماله‌ی منداڵ وهاوسه‌رگیری بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان خه‌رج بكرێت. هه‌روه‌ها بری 50 ملیار دیناری بۆ پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری ناوچه دابرێنراوه‌كانی كوردستان ته‌رخانكرد.
پاشان بۆ درێژه دان به گفتوگۆكانی پرۆژه پرۆژه یاسای بودجه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ سه‌عات 4:30 ئه‌مرۆ ئێواره دانیشتنه‌كه‌ی دواخست.




