٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكێتیی نیشتمانیی: بڕیارەکانمان لەروانگەی بەرژەوەندی و نیشتمانیی و دیموكراسیەوە پەسەند كردووە، سورین لەسەری ‌و پاشەكشەی لێ‌ ناكەین

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی - تایبەت بە  KDP.info/   سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئێوارەیاندا یەکێتی كۆبوونەوە، جەختیكردەوە كە رێككەوتنی نێوان یەكێتیی و پارتی بۆ سازانی نیشتمانی لە 29/6/2013 داو نوێ كردنەوەی دوو ساڵی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم و هەمواركردنەوەی دەستور لەپەرلەماندا، سەرەنجام، بڕیار و یاساكانی پەرلەمان ، سەرچاوەکە رایگەیاند: سەعات 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ  7/6/2013 ، مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك)، بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵا، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی، كۆبوونەوەی ئاسایی كرد.
لەكۆبوونەوەكەدا، مەسەلەی دەستور، نوێكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، پەرلەمانی كوردستان و بەردەوامی هەڵبژاردنی كاندیدەكانی ئۆرگانەكانی یەكێتیی، لەهەڵبژاردنی ئازاددا كرا.
كۆبوونەوە، جەختیكردەوە كە رێككەوتنی نێوان یەكێتیی و پارتی بۆ سازانی نیشتمانی لە 29/6/2013 داو نوێ كردنەوەی دوو ساڵی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم و هەمواركردنەوەی دەستور لەپەرلەماندا، سەرەنجام، بڕیار و یاساكانی پەرلەمان، گونجاوترین رێگەی چارەسەری قەیرانی سیاسی و یاسایی بوو، بەتایبەتی دوای ئەوەی دەركەوت، لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن، كات بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بەسەردەبەن و دۆزینەوەی چارەسەریان مەبەست نەبوو.
یەكێتیی نیشتمانیی، ئەو بڕیارانەی لەروانگەی بەرژەوەندی و نیشتمانیی و دیموكراسیەوە، پەسەند كردووە. دوور لەهەموو پڕوپاگەندە چەواشەكارییەكانیش، سورە لەسەری ‌و لەبەرامبەر هیچ ئەگەرێكدا، پاشەكشەی لێ‌ ناكات.
كۆبوونەوە، دووپاتی دەكاتەوە كە یەكێتیی، وەكو هەمیشە، پێی باشە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش بكرێ‌ و داوای لەكۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ئەوەیە، رێگە چارەسەری گونجاوی یاسایی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی كوردستانیش، هاوشان هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بدۆزێتەوە.
سەبارەت بەهەڵبژاردنی كاندیدەكانی یەكێتی-ش لەناو ئۆرگانەكانی یەكێتیی-دا، كۆبوونەوە، دەزگای هەڵبژاردنی راسپارد كە پرۆسەكە، لەماوەی دیاریكراوی خۆیدا، رابپەڕێنی، سەرەنجام، كاندیدەكان لەراپرسی ناو بازنەكانی دەست نیشانكراودا، راپرسی ناو خەڵكیان بۆ بكرێ‌، دیاریشە كە پرۆسەكە، گوڕوتینێكی دیموكراسی بەرچاوی داوەتەوە ئۆرگانەكانی یەكێتیی.
سەبارەت بەسەرۆكی لیستی یەكێتیی-ش، هەروەكو لەكۆبوونەوەی (6/6/2013) بڕیاری لێدراوە، هەڤاڵ  د.ئەرسەلان باییز دەبێت.

لەمەڕ رەتکردنەوەی ئەو فشارە زۆرەی کە راگەیاندنی گۆڕان ماوەی چەند رۆژێکە دژی یەکێتی دەستی پیکردووە سەرجاوەکەی مەکتەبی سیاسی گوتی:  هەموو ئەو پڕوپاگەندانەش رەتدەكەینەوە كە تەلەفزیۆنی (k.n.n) وای بڵاوكردۆتەوە گوایە، دەنگەكانی هەڵبژاردنی كاندیدەكانی سلێمانی، لەمەكتەبی سیاسی تەتەڵە كراون، تەنانەت یەك لیستیش نەهێنراوەتە مەكتەبی سیاسی. تەتەڵەكردنی دەنگەكان، ئەركی لیژنە هاوبەشەكانی ئۆرگانەكانی یەكێتیی-یە لەسنوری مەڵبەندەكاندا، كە سەرپەرشتی هەڵبژاردن دەكەن.  

هەواڵی پەیوەندیدار