ھۆڵەندا..ھەفتەی داھاتوو ھەزار و500 خێزانی کورد وعێراقی دیپۆرت دەکاتەوە
ھەولێر_تایبەت بەkdp.info/ ئامانج عەبدولا بەرپرسی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لەکوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ھۆڵەندا ھەزاو 500خێزانی عێراقی وکورد بەزۆر دیپۆرت بکاتەوە.
ئامانج عەبدولا گوتیشی:ئەم کارە بەرێکەوتن بووە لە گەڵ حکوومەتی عێراق کە ئیمزای لەسەر رێککەوتنەکە کردووە، بۆیە داوادەکەین حکوومەتی عێراق رێگری لەم کارە بکات و رێگا نەدات ئەم خێزانانە دیپۆرت بکرێنەوە.
عەبدولا رونیشیکردەوە کە ئێمە وەک فدارسیۆن ھەوڵێکی زۆرمان داوە بۆ رێگریکردن لە بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی و سکاڵامان لە دادگای لاھای تۆمارکردووە و ماوەیەک پێش ئێستە گەورەترین خۆپێشاندانمان لە وڵاتی سوێد ئەنجامدا کە زیاتر لە20ھەزار کەس تێدا بەشداربوو، بەڵام بەردەوامە و درێژەی ھەیە.
بەرپرسی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە کوردستان راشیگەیاند: داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین ھەموو ئەو رێککەوتنانەی لە گەڵ وڵاتانی ئەورپای ئەنجامداوە بۆ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران ھەڵبوەشێنێتەوە، بۆئەوەی زیاتر پەنابەر بەزۆر دیپۆرت نەکەنەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کورد کە لە ژێر ھەڕەشەی بەزۆر ناردنەوەدان 25تا 50 ھەزار کەس دەبێت و پەنابەرانی عێراقیش بە سەدان ھەزارکەس دەبێت.




