٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

غەفور مەخموری:زۆرینەی لایەنەکان پشتگیری خۆیان بۆ درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی ھەرێم وپەرلەمان دەربڕی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەی دیموکراتی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکانی دەروەی پەرلەمان کۆبووە، لە بارەی دوو خاڵ کە بریتی بوو لە  بارودۆخی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و سەردانی سەرۆکی ھەرێم بۆ بەغدا.

غەفور مەخموری گوتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا لێکتێگەیشتنێکی باش ھەبوو، کۆبوونەوەکە سەرکەوتووبوو.

مەخموری رونیشیکردەوە: ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ھەموو حزب و لایەنە سیاسییەکان پشتگیری خۆیان بۆ ھەردوو یاسای درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمانی کوردستان دەربڕی و داوایان کرد سەرۆکی ھەرێمی کورستان قبوڵیان بکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردکە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گوتی تاوەکو ئێستە ھیچ بڕیارێکی نەداوە و جارێ راوبۆچوونی لایەنەکان وەردەگرێت لەمبارەیەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار