توركیا .. پۆلیس بە گازی فرمێسك رێژ بڵاوەی بە خۆپیشاندەران كرد

تورکیا- KDOP.info / پۆلیسی توركیا گازی فرمێسك ڕێژو سۆندەی ئاوی بەكارهێنا بۆ ڕێ گرتن لە سێ هەزار خۆپیشاندەر لەوانەی دەیانویست بگەنە گۆڕەپانی تەقسیم لە ناوەڕاستی شاری ئیستەنبوڵ. پۆلیسی توركیا ئەو خۆپیشاندەرانەیان بڵاوە پێكرد كە لە شەقامی گەورەی ئازادی كۆبووبوونەوە، كە شەقامێكە بۆ پیادە تەرخان كراوە و دەگاتە گۆڕەپانی تەقسیم كە بۆ ماوەی سێ هەفتە خۆپیشاندانی دژ بە حكوومەتی بە خۆوە بینی. پێش ئەم رووداوەش حوسێن ئەفنی مۆتلو فەرمانداری شاری ئیستەنبوڵ رایگەیاند كە رۆژی یەكشەممە سەیرانگەی گیزی لەبەردەم جەماوەردا دەكرێتەوە.




