كەنەدا.. بەهۆی لادانی شەمەندەفەڕێكی نەوت هەڵگر هەزار كەس ئاوارەبوون

کەنەدا- KDP.info/ ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردۆتەوە بەهۆی لادانی شەمەندەفەرێكی هەڵگری نەوتی خاو لە رێڕەوی خۆی و كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورە لە ناوچەكە، بەهەزاران كەس لە دانیشتوانی قەزبان و نەشوب ئاوارەبوون و ، هەروەها سەرچاوەكانی هەواڵی ئەو وڵاتەش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە شەمەندەفەرەكە بەخێراییەكی زۆر رۆیشتووە و حەفتاو سێ كامیۆنی نەوتی پێ بووە و دوای لادانیشی لە رێڕەوی خۆی و كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورە؛ سیی خانوو تا ئێستا گڕیان گرتووە و بە سەدان كەس لە ناوچەكە ئاوارە بوونە.




