سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له د. عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 25/4/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له د. عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ركرده له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی عیراق.
له دیدارێكدا، باری هه‌نوكه‌یی عیراق له هه‌موو ئاسته‌كاندا گفتوگۆی له باره‌وه‌كرا ، پێویستی كاراكردنی كاری هاوبه‌ش له نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا و هه‌روا راوێژكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر بۆ ده‌رچوون له ته‌نگژه‌كه‌ی دوپاتكرایه‌وه له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات و له‌م رووه‌وه پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان و شه‌راكرتی راسته‌قینه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان له به‌رێوه‌بردنی وڵات‌دا و وه‌لاوه‌نانی به‌رژه‌وه‌ندییه تاكه كه‌سییه‌كان جه‌ختیان له سه‌ركرایه‌وه به‌و جۆره‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ر و رێچكه و شوێنانه بدۆزرێنه‌وه كه شیاون بۆ كۆتایی هێنان به ته‌نگژه‌كه و هه‌روا كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و رێشكه‌وتن له سه‌ر به‌رده‌وام بونی په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگی بۆ به دواداچونی ئه‌م جموجۆڵه سیاسییه‌ی كه ئێستا له ئارادایه .




