٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

محەمەد بەرادعی بە سەرۆك وەزیرانی كاتی دەستنیشانكرا

سەرچاوە: KDP.info

میسر -KDP.info / سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی میسر راگەیاند كە عەدلی مەنسوور سەرۆكی كاتیی میسر محەمەد بەرداعی بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی راسپارد ببێتە سەرۆك وەزیرانی كاتی لە میسر و حكوومەتێكی كاتی لەو وڵاتە پێكبهێنێت. پاش ئەوەیش محەمەد بەرادعی لە دیدارێكدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە سەرۆكایەتی پارتی دەستووری میسر راگەیاند تا خۆی بۆ پۆستە نوێَیەكەی تەرخان بكات. لای خۆیانەوە ئەندامانی بزووتنەوەی یاخیگەری لە میسر رایانگەیاند كە لە دیدارەكەیاندا لەگەڵ سەرۆكی كاتیی میسر پێشنیازیان كردبوو بەردادعی بە سەرۆك وەزیرانی كاتی دەستنیشان بكرێت بۆ ئەوەی حكوومەتێكی كاتی پێكبهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار