٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالی.. هەڵوەشانەوەی حاڵەتی باری نائاسایی لەگەڵ نزیك بونەوەی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی

سەرچاوە: KDP.info

مالی- KDP.info/ ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردۆتەوە حكوومەتی كاتی مالی بریاری هەڵوەشاندنەوەی حاڵەتی باری نائاسایی داوە لەگەڵ نزیكبونەوەی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لە كانونی دوەمی ئەمساڵدا هێزە سەربازییەكانی فەرەنسا پرۆسەیەكی سەربازیان دژی چەكدارەكانی سەر بەگروپی قاعیدەیان ئەنجامدا كە دەسنتیان گرتبو بەسەر ناوچەیەكی فراوانی باكوری ئەو وڵاتە، هەروەها ئاژانسەكان ئاماژەیان بەوەداوە هەڵگرتنی باری نائاسایی جگە لە نزیكبونەوەی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هۆكارێكی تریشی ئەگەرێتەوە بۆ چونە ناوەوەی هێزەكانی حكومەتی كاتی ئەو وڵاتە بۆ ناو شاری كیدال بە ریكەوتن لەگەڵ هۆزەكانی دەوروبەری ئەو شارە.

هەواڵی پەیوەندیدار