٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی دوا وادەیەو تاوەكو ئێسته‌ لەهەولێر زیاتر لە 160 هەزار كەس سەردانی بنكەكانی تۆماری دەنگدەرانی كردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ بەیانی یەكشەمە دوا وادەی كردنەوەی بنكەكانی تۆماری دەنگدەرانی هاووڵاتیانە و بەرپرسانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیهەڵبژاردن داوا لە هاووڵاتیان دەكەن كە سەردانی بنكەكان بكەن و لەراستی و دروستی ناوەكانیان بكۆڵنەوەو سەرچاوەیەك لە ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنیش دەڵێت تاوەكو ئێستە زیاتر لە 160 هەزار هاووڵاتی سەردانی بنكەكانی هەولێریان كردووە ئەمە جگە لە ئەو كەسانەی كە لەرێگەی تەلەفۆن و ماڵپەرەوە زانیاریان وەرگرتووە.

هندرێن محەمەد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆkdp.info گوتی: قۆناغی تۆماری دەنگدەران لە 15-6 ی ئەمساڵ دەستی پێكرد تاوەكو 4-7 دەستنیشانكرابوو كە بەردەوام بێت، بەڵام بەوهۆیەی كە لە دوا رۆژی ئەو وادەیە ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان روویان لە بنكەكانی تۆماری دەنگدەران كرد هەروەها ژمارەیەكی زۆر لە قەوارە سیاسیەكانیش داوایانكرد بۆیە بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی پرۆسەكە بۆ سێ رۆژی واتا تاوەكو 7-7 بۆیە داواكارین لەسەرجەم ئەو هاووڵاتیانەی كە تاوەكو ئێستە نەچونەتە بنكەكانی تۆماری دەنگدەران بەیانی بچن كە دوا رۆژی پرۆسەكەیە بەتایبەتی ئەو هاووڵاتیانەی كە لە هەڵبژاردنەكانی رابردوودا گرفتیان هەبووە.

 سەبارەت بە رێژەی بەشداربووان لە سنوری ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆن ناوبراو گوتی: زانینی رێژەكە وەها ئاسان نییە لەبەر دوو هۆ یەكەمیان هاووڵاتیان دەتوانن راستەوخۆ سەردانی مالپەڕی كۆمسیۆن بكەن و لە دروستی و نادروستی ناوەكانیان ئاگادار بن هەروەها دووەمیان لەبەر ئەوەی هاووڵاتیان دەتوانن لەرێگەی هەردوو ژمارە تەلەفۆنی كۆڕەك و ئاسیا كە بێ بەرامبەرە تەلەفۆن بكەن و زانیارییەكان وەرگرن، بەڵام ئەوانەی تاوەكو ئێستە سەردانی بنكەكانیان كردووە لە سنوری ئۆفیسی ئێمە زیاترە لە 160 هەزار كەس هەروەها نزیكەی 30 هەزار فۆڕمیش لەو بنكانە پڕكراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار