خەرجی ئەمساڵی ئەوکەسانەی سەفەری عومرەیان کردووە زیاتر لە10ملیۆن دۆلار بووە

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێسته نزیکە 55ھەزار کەس لە ھەرێمی کوردستان سەفەری عومەریان کردووە، کە خەرجیەکانیان زیاتر لە10ملیۆن دۆلار بووە. مەریوان نەقشبەندی بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: لە مانگی شوباتەوە تاوەکو ئێسته نزیکەی 55ھەزار کەس لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان لە رێگەی فرۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانی سەفەری عومەریان کردووە .
نەقشبەندی رونیشیکردهوە، کۆی خەرجی ئەو 55ھەزار عومرەکارە زیاتر لە 10ملیۆن دۆلار بووە.
بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف راشیگەیاند، پێشبینی دەکرێت تاوەکو کۆتایی مانگی رەمەزانی کۆی ئەو کەسانەی لە کوردستان سەفەری عومرە دەکەن بگاتە 60ھەزار کەس.




