٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێک: ھەوڵ بۆجولاندنی کەیسی ھەڵگرتنی حەسانە لەسەر 13پەرلەمانتارھەیە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بە kdp.infoراگەیاند: ماوەیەک کەیسی 13پەرلەمانتار لە پەرلەمان ھەیە بۆئەوەی حەسانەیان لەسەر ھەڵبگیرێت، چونکە تۆمەتبارن بە کرده‌وەی تیرۆرستی وساختەکاری و دەست درێژی سێکسی.

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: بە ھۆی ئەوەی ھەر پەرلەمانتارێک لە کوتلەیەکە نەیانتوانی کاری لەسەر بکەن بۆیە راگیراوە، بەڵام ئێسته‌ ھەوڵ بۆ جولاندنی ئەم کەیسە لە لایەن ھەندێک پەرلەمانتار ھەیە.

ئەبوبەکر رونیشیکرده‌وە، لە نێو لیستی ئەو پەرلەمانتارانەدا ھیچ کوردی تێدانییە و ھەموویان لە کوتلەکانی عەرەبی دان.

سایتی مەسەلەش ناوی پەرلەمانتارەکانی بڵاو کردۆتەوە كه‌ ئەمانەی خوارەوەن:

1- کازم شه‌مەری بەتۆمەتی تیرۆر

2- قەیس شەزر بەتۆمەتی تیرۆر

3- رەعد دەھلەکی بەتۆمەتی تیرۆر

4- سامر ئیبراھیم عەساف بە تۆمەتی تیرۆر

5- سەلیم جبوری بەتۆمەتی تیرۆر

6- ئەحمەد عەلوانی بەتۆمەتی تیرۆر

7- حەقی فیراس بەتۆمەتی تیرۆر

8- سەباح ساعدی بەتۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی و کوشتن

9- نورا ئەلبەجاری

10- کەریمە جەواری بەتۆمەتی ساختەکردنی چەک

11- مەزھەر جەنابی بەتۆمەتی ساختەکاری

12- خالید عەلوان بەتۆمەتی ساختەکاری

13- حەیدەر مولا بەتۆمەتی ساختەکاری

هەواڵی پەیوەندیدار