دەربارەی بودجە لیژنه‌ی یاسایی و دارایی لەپەرلەمانی كوردستان گه‌یشتنه چه‌ندخاڵێكی هاوبه‌ش

كۆبوونه‌وه‌كان له نێوان هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و یاسایی تا دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو, له ئاكامدا گه‌یشتنه چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش و یڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان چه‌ند ماده‌یه‌ك له پرۆژه یاسایی بودجه یخرێته ده‌نگدان.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان دلێر مه‌حمود رایگه‌یاند: كه‌مێك به‌ر له ئێستا له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانمان ته‌واوبووین و گه‌یشتینه چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش له پێشنیار و راسپارده بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی: خاڵی زۆر هه‌بوو هه‌موومان رێكه‌وتین له‌سه‌ری و هاوبه‌شبوو له‌نێوان هه‌مووماندا.
روونیكرده‌وه: هه‌ندێك داهات هه‌یه پوخته‌كه‌ی هاتووه, بۆ نمونه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و داهاته‌ی خۆیان ده‌ستیان ده‌كه‌وێت بۆ خۆیان ده‌بێت, ئه‌و خه‌رجیانه حكومه‌ت بۆیان سه‌رف ده‌كات, خه‌رجییه‌كه نوسرابوو داهاته‌كه نه‌نوسرابوو كه چه‌ندی ده‌ستكه‌وتووه, به‌ڵام حكومه‌ت جیاوازی داهات و خه‌رجییه‌كانی كردبوو , داهاته‌كه‌ی نه‌نوسیبوو, بۆیه داواكرا ئه‌و داهاته بكرێته خشته‌یه‌ك و ورده‌كاری تێدابێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاگاداربن.
ئاماژه‌یدا: ئه‌مڕۆ چه‌ند ماده‌یه‌ك له پرۆژه یاسای بودجه ده‌خرێته به‌رده‌می په‌رله‌مان و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت وده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.




