٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە میسر بەهۆی پێکدادانەکان 30 کوژرا و 500بریندار هەن

سەرچاوە: KDP.info

قاهیرە – KDP.info / پێکدادانەکانی خۆپیشاندەرانی دژ بە مەحمەد مورسی و لایەنگرانی، گەیشتە 30کوژراو 500بریندار، سەرچاوەکانی تەندروستی ئەو وڵاتە بە ئاژانسی نۆفستی روسیای راگەیاندووە: لە دەرنجامی پیکدادانەکانی نێوان خۆپیشاندەرانی سەر بەسەرۆکی لابردراوی میسر و بەرهەڵستکارانی کە لە چەند شارێکی میسر روویداوە گەیشتۆتۆتە پتر لە 30کوژراو 500بریندار، لە ئەسکەندەرییە 12کوژراو و 200بریندار هەن، لە قاهیرەش 3کوژراو و 32بریندار هەن، لە پارێزگای ئیسماعیلییەش ٣ کەس کوژران و پتر لە 100کەسی دیکەش برینداربوون، تەلەفزیۆنی میسریش بڵاویکردەوە، کە رێژەی کوژراوان لە میسر گەیشتۆتە 17کوژرا و برینداربوونی 318کەس دیکە، دوای ئەوەی مەحمەد مورسی سەرۆکی هەلبژێردراوی میسر لەلایەن سوپاوە لە پۆستەکەی لادرا لایەنگرانی سەر بە مورسی کە لە ئیخوانەکانی ئیسلامی پێک دێن لە خۆپیشاندانەکانیان بۆ گەرانەوەی شەرعیەت وەک خۆیان دەڵێن بەردەومن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار