ئیتیلافی هاوپەیمانی نیشتمانی سوریا لەدەست نیشانکردنی سەرۆکێک فەشەلی هێنا

تورکیا – KDP.infoئیتیلافی هاوپەیمانی نیشتمانی سوریا لە کۆبوونەوەی شەوی رابردوویان لە تورکیا، نەیانتوانی رێک بکەون، لەسەر دەستنیشانکردنی سەرۆکێک بۆ ئیتیلافەکەیان، بەپێی زانیارییەکان دوو کەس دەستنیشانکراون بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە یەکێکیان ئەحمەد جەربایە کە خاوەنی پەیوەندیەکی بەهیزە لە گەڵ عەرەبستانی سعودیە ئەوەی دیکەشیان مستەفا سەباغە کە هاوسۆزی لە گەڵ وڵاتی قەتر هەیە، لە دەنگدانەکەی شەوەی رابردوودا هیچ یەک لەم دوو پالێوراوە نەیانتوانی دەنگی ئەندامانی ئیتیلافەکە بەدەست بهێنن، ئیتیلافی هاوپەیمانی نیشتمانی سوریا لە 115 ئەندام پێک دیت و دوای دەست لەکارکیشانەوەی موعاز خەتیب ئەم ئیتیلافە ماوەی چەند مانگێکە بی سەرۆکە.




