ئیندۆنیزیا : بەهۆی بوومەلەرزە یەک بەسەدان کەس بوونە قوربانی

ئیندۆنیزیا / KDP.info -لە دەرنجامی بوومە لەرزەیەکی بەهێز کە چەند ناوچەیەکی نزیک دوورگەی سۆمەترەی وڵاتی ئیدۆنیزیای گرتەوە، بەسەدان کەس کوژران و برینداربوون، ماڵپەری سی ئین ئین لە دەزگای بوومەلەرزەی ئەمریکای گواستەوە، کە بەیانی ئەمرۆ شەممە بوومەلەرزەیەک بە توندی 6.7بە پێوەری رێختەر لە نزیک دوورگەی سۆمەترەی ئیندۆنیزیای دا بە پیی زانیارییە سەرتاییەکانی بەلای کەمییەوە 30کەس کوژران و 275کەسی دیکەش برینداربوون، پێشتر لە ساڵی 2004بوومەلەرزیەک لە ناوچەی سۆمەترەی ئەو وڵاتەی داو بەهۆیەوە 200 هەزار کەس کوژران.




