كەتیبەی ئەلتەوحید 40 هاووڵاتی كوردی لە ناوچەی حەلەب رەفاند

حەلەب- KDP.info/ لە چوار چێوەی نائارامییەكانی سووریادا كەتیبەی ئەلتەوحید هاووڵاتییە كوردەكانی دانیشتووی شاری حەلەبی كردووەتە ئارمانج و لە رۆژانی رابردوودا لە یەكێك لە گەڕەكەكانی ئەو شارەدا 40 هاووڵاتی كوردی رەفاندووە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی جڤات بڵاویكردەوە كە دوێنێ ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە كە لە لایەن چەكدارەكانی كەتیبەی ئەلتەوحیدەوە دەستگیر كرابوون ئازاد كراون بەڵام هێشتاكە 40 هاووڵاتی دیكەی كورد لە لایەن كەتیبەی ناوبراوەوە گیراون و ئازاد نەكراون.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەم 40 هاووڵاتییە كوردە رۆژانی رابردوو لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری حەلەب لە لایەن چەكدارەكانی كەتیبەی ئەلتەوحیدەوە رەفێندارون و رووبەرووی ئەشكەنجە بوونەتەوە.




