٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خۆپیشاندانەكانی لیجە هیچ جۆرە پەیوەندییەكیان بە ئۆپەراسیونی دژی مادە هۆشبەرەكانەوە نەبووە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر-  KDP.info /  دوای روودانی رووداوەكەی لیجە لە دیاربەكر و لێدوانەكانی حكوومەتی توركیا سەبارەت بە هۆكاری خۆپیشاندانەكانی بەردەم قەرەقووڵەكەی لیجە، رێكخراوە مەدەنییەكانی شاری دیاربەكر پێكەوە دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەك لە سەر چۆنیەتی خۆپێشاندانەكان و هۆكاری تەقە كردنەكە كردووە.

ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە رێكخراوە مەدەنییەكانی شاری دیاربەكر دوای یەك هەفتە لێكۆڵینەوە لە سەر ئەم رووداوە راپۆرتی خۆیانیان ئامادە كردووە و لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوە كراوە كە خۆپیشاندانەكانی ناوچەی لیجە هیچ جۆرە پەیوەندییەكیان بە ئۆپەراسیونەكانی دژی مادە هۆشبەرەكانەوە نەبووە و خۆپیشاندەرەكان تەنیا بە مەبەستی ئیدانەكردنی قەرەقووڵ و بنكەی نوێ سەربازی دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە.

لە بەشێكی دیكەی راپۆرتی رێكخراوە مەدەنییەكاندا جەخت لە سەر ئەوە كراوەتەوە كە حكوومەتی توركیا بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لە گەڵ هێزەكانی ژاندارمە نەكات و خۆپیشاندەرەكان تاوانبار بكات، رایگەیاندووە كە ئارمانجی خۆپیشاندەرەكان راگرتنی ئۆپەراسیونەكانی دژی مادە هۆشبەرەكان بووە، بەڵام ئەم ئیدیعایە دوورە لە راستی و چونكە خەڵك تەنیا بە مەبەستی ئیدانەكردنی دامەزراندنی قەرەقووڵ و بنكەی نوێی سەربازی دەستی بە خۆپیشاندان كردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار